قوربانی كردن یه‌كێكه له دروشمه گه‌وره و پاداشت زۆره‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، موسڵمانان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ڕه‌وا بوونی و ، پێغه‌مبه‌ری خوا لى الله عليه وسلم به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی له ژیانی خۆیدا.وه سوننه‌تێكی موئه‌كه‌ده و له پاش نوێژی جه‌ژنی قورباندا ده‌ستی پێ ده‌كات...
Author: مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
زه‌كات مافی خوایه له ماڵ وساماندا بۆ شایسته‌كانی ودووه‌مین پایه‌ی سه‌ره‌كی ئیسلامیشه دوای نوێژ له چوار فه‌رزه‌كانی ئیسلام. له (٨٢) ئایه‌تدا هاوشان له‌گه‌ڵ نوێژدا باسكراوه له قورئاندا. وه هه‌رشتێك جگه له ئاڵتون وزیو له كه‌ل وپه‌ل وهه‌موو بابه‌تێك شیاو بێت بۆ بازرگانی وه‌كو : ئامڕاز وجل وبه‌رگ وخشڵ وئاژه‌ڵ وزه‌وی وخانوو...پێی ده‌وترێت ( عروض التجاره ) .
Author: ئیحسان بورهان ا‌لدین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
خوێنەرى سەنگین، براى لاوى خوێن گەرمم، ئەم نامیلكەیەى بەر دەستى بەڕێزتان باس لە پرسێكى گرنگ دەكات كە ئەویش ئارەزوو و چۆنێتى بەرەنگاربوونەوەیەتى لە قۆناغى لاوێتیدا، كە نووسەر تێیدا بە كورتى باس لە گرنگترین زیانەكانى شوێنكەوتنى ئارەزوو دەكات وە پاشان هۆكارەكان و لە كۆتایشدا چارەسەرى گونجاو بۆ گرفتەكان دادەنێت
Author: موحه‌مه‌د عه‌بدولله ئه‌لدویش
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربانیش دوو په‌رستن و دروشمی گه‌وره‌ی ئیسلامن، ده‌بێت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بكه‌ین به پێشه‌واو ته‌ماشای وهاوه‌ڵه‌كانی ( خوا لێیان ڕازی بێت ) بكه‌ین بزانین چۆن ئه‌و دوو په‌رستنه‌یان بۆ خوای گه‌وره جێ به‌جێ كردووه.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
كتێبێكه چه‌ند پرسیارێكی گرنگ له خۆ ده‌گرێت ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕ، دانه‌ڕ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه به به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت.
Author: موحه‌مه‌د جه‌میل زینو
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
خوشكی بەڕێزم: فرمێسكەكان هاتوونە گوفتار، ئەی گوێ بیستەكان لە كوێن؟ ڕاستییەكان دەركەوتن، شوێن هەڵهاتنیان لە كوێ‌یە؟ ڕێگای ڕۆشن بووە وە، ڕێبوارەكەی لە كوێ‌یە؟ ئەی تۆ بەرەو كوێ دەچیت؟ مل بۆ كوێ دەنێیت؟ بۆ بەهەشت یان بۆ دۆزەخ؟ ئەی بێ ئاگایت لەوەی هەموو چركەكانی ژیانت دەنوسرێت و گوفتارەكانت كۆ دەكرێنەوە و چی بەدڵتا دێت دەزانرێت و هەڵسوكەوتەكانت ژمارە دەكرێن.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org